له خولى باله‌ى بژارده‌ى كوردستان ئارارات وشهقلاوه سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد
دوێنىَ شه‌مه به‌به‌شدارى شه‌ش یانه یارییه‌كانى خولى باله‌ى بژارده‌ى كوردستان ده‌ستى پىَ كرد .
ئه‌مرۆ شه‌مه به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (ههولێروپێشمهرگهى سلێمانى وشهقلاوه وههلبجهوئهكادوئارارات )به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى باله‌ى كوردستان یارییه‌كانى خولى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى كوردستان ده‌ستى پىَ كرد كه‌ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆى تاقى كردنه‌وه‌ى ئهزوونهكانى كۆتایى ساڵ یارییه‌كانى دواخرابوو .له‌ده‌ست پێكى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ش دوویارى ئه‌نجام درا ،یانه‌ى ئارارات له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له هاوینه هه‌وارى پیرمام میواندارى یانه‌ى ههلبجهى شه‌هیدى كرد .له‌م یاریشدا یانه‌ى ئارارات توانى له یانه‌ى هه‌لبجه بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (3-1)گێم به‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد.له‌شارۆچكه‌ى شه‌قلاوه‌ش یانه‌ى ئه‌كاد بووه میوانى یانه‌ى شه‌قلاوه له‌م یاریشدا یانه‌ى شه‌قلاوه تواىن ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و یارییه‌كه له یانه‌ى ئه‌كاد بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (3-1)گێم