(تۆرێس) و (ئه‌لۆنسۆ) و (فلیپى میلۆ) و (كاكاو) توشی پێكات هاتن
پێكانى یاریزانان به‌رده‌وامه تا ئێستا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له یاریزانانى هه‌ڵبژارده به‌ژداربوه‌كانى مۆندیالى 2010 توشی پێكان هاتون.
له هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا هه‌ریه‌ك له یاریزانان (فرناندۆ تۆرێس) و (خافی ئه‌لۆنسۆ) توشی پێكان هاتن، به‌لاَم سه‌رچاوه پزیشكیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا دوپاتیان كرده‌وه كه پێكانى هه‌ردو یاریزان سوكه و رِه‌نگه بۆ یارى داهاتوى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌رامبه‌ر پرتوگال یارى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل دواى چاك بونه‌وه‌ى (ئیلانۆ) له پێكانه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌یان یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى هه‌ڵبژارده‌كه (فلیپی میلۆ) توشی پێكان هاتوه به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت له یارى داهاتوى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر چیلی یارى بكات.
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا دواى پێكانى (شفانشتایگه‌ر) و یارى نه‌كردنى (مه‌سعود ئۆزێل) به‌هۆى مردنى داپیری ، ئه‌مجاره‌یان (كاكاو) یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و به‌رِه‌چه‌ڵه‌ك به‌رازیلی توشی پێكان هات و له‌یارى داهاتوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را یارى ناكات.