راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى به‌رِازیل له‌ ئاستى یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رِازى نییه‌

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى به‌رِازیل له‌ ئاستى یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رِازى نییه‌
گولاَن-ساڵح محمد
رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل (دۆنگا) نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِی له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پرتوگال و رِه‌خنه‌ى له‌ نزمى ئاستى یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل گرت.

دۆنگا رِایگه‌یاند:یاریزانانى به‌رازیل نه‌یانتوانى ئاستى پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن و هێڵی به‌رگرى پرتوگال ببرِن و بگه‌نه‌ گۆڵى پرتوگال، له‌كاتیكدا پرتوگال نه‌یانده‌ویست هێرش بكه‌ن.

به‌رازیل توانى به‌ یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتو و له‌ قۆناغی 16 رِوبه‌رِوى هه‌ڵبژارده‌ى چیلی ده‌بێته‌وه‌.
Top