ئۆزێل له‌یارى به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را یارى ناكات

ئۆزێل له‌یارى به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را یارى ناكات
گولاَن-ساڵح محمد
به‌هۆى كۆچى دوایی داپیری یاریزانى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (مه‌سعود ئۆزێل) به‌ژدارى یارى داهاتوى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ناكات له‌ قۆناغی 16 ـآ مۆندیال كه‌ برِیاره‌ 27-6-2010 به‌رِێوه‌بچێت.

به‌ژدارى نه‌كردنى ئۆزێل كاریگه‌ری رِاسته‌وخۆى له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌بێت به‌تایبه‌ت به‌هۆى به‌ژدارى نه‌كردنى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه‌ (مایكل بالاك) به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ یاریه‌كانى جامى جیهانى.

هه‌روه‌ها گومان له‌ به‌ژدارى كردنى یاریزانى هێڵی ناوه‌رِاستى ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت(شڤاینشتایگه‌ر) به‌هۆى پێكانه‌وه‌.
Top