یاریزانانى خولى ئیسپانى زۆرترین گۆلیان له‌ مۆندیال تۆماركردوه‌

یاریزانانى خولى ئیسپانى زۆرترین گۆلیان له‌ مۆندیال تۆماركردوه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
تائێستا له‌جامى جیهانى ئه‌فریقاى باشور یاریزانانى خولى ئیسپانى توانیویانه‌ زۆرترین رێژه‌ى گۆڵ تۆماربكه‌ن له‌ مۆندیال.
له‌ده‌ست پێكى یارییه‌كانى مۆندیال تاكو ئێستا یاریزانانى خولى یانه‌كانى لیگاى ئیسپانى توانیوانه‌ زۆرترین گۆل له‌ جامى جیهانى تۆماربكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان .له‌ قۆناغى یه‌كه‌م ودووه‌م 67گۆلیان تۆماركردوه‌ یاریزانان له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌كانیان رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌وا 15یاریزانى یانه‌كانى ئیسپانیا گۆلیان كردوه‌ ،به‌تایبه‌تى یاریزانانى ریال وئه‌تله‌نتیكۆ مه‌دریدبه‌هه‌ردوو یانه‌كه‌ 9گۆلیان كردوه‌ یاریزان هیگواین وتیاجۆو فۆرلان ووكریستانۆ وسیماوداڤیدڤیاولویس فابیانۆ،له‌ پاش خولى ئیسپانى خولى ئیتالى دێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیتۆ مایكۆن و شنیاده‌ر گۆلیان تۆماركردوه‌ له‌ خولى ئینگلیزیش له‌ پله‌ى سىَ یه‌م دێت كه‌هه‌ره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى یانه‌كانى وچێلسى وئه‌رسنال ولیڤه‌رپول ومانچسته‌ر یونایتدو بۆلتۆن گۆلیان تۆماركردوه‌ خولى ئه‌لمانى له‌ پله‌ى چواره‌م دێت له‌ گۆڵ تۆماركردن كه‌ یاریزانانیان 7گۆلیان تۆماركردروه‌ پێشبینى ده‌كرێت گۆلى یاریزانانى خوله‌كان تاكۆتایى مۆندیال به‌رزكردنه‌وه‌ بێت هه‌موو یاریزانان هه‌ولایان به‌ده‌ست هێنانى نازناوى گۆلكارى جامى جیهانین .
Top