سبه‌ى خولى باله‌ى بژارده‌ى كوردستان ده‌ست پێده‌كات
بریاره سبه‌ى شه‌مه به‌به‌شدارى شه‌ش یانه یارییه‌كانى خولى باله‌ى بژارده‌ى كوردستان ده‌ست پێبكات .
بریاره سبه‌ى شه‌مه به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى (هه‌ولێروپێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وشه‌قلاوه وهه‌لبجه‌وئه‌كادوئارارات )به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى باله‌ى كوردستان یارییه‌كانى خولى باله‌ى بژارده‌ى یانه‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكات كه‌ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆى تاقى كردنه‌وه‌ى ئه‌زوونه‌كانى كۆتایى ساڵ یارییه‌كانى دواخرابوو .له‌م باره‌شه‌وه ته‌لعه‌ت خدر ئه‌ندامى یه‌كێتى تۆپى باله‌ى كوردستان به سایتى گولاَنى راگه‌یاند گوتى به‌به‌شدارى شه‌ش یانه به شێوازى چوون و هاتن یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .سبه‌ى شه‌مه‌ش دوویارى ئه‌نجام ده‌درێت .یانه‌ى شه‌قلاوه له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له هاوینه هه‌وارى پیرمام میواندارى یانه‌ى ئه‌كاد ده‌كات ،له‌هاوینه هه‌وارى پیرمامیش یانه‌ى ئارارات رووبه‌رووى یانه‌ى هه‌لبجه ده‌بێته‌وه هه‌ردوویاریش له كات ژمێر 5ى ئێواره به‌رێوه ده‌چێت .هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وهه‌ولێربه‌هۆى به‌شداریان له‌خولى نایابى باله‌ى عێراقى یاریه‌كانیان دواخراوه .