له‌خولى نایابى عێراقى، زاخۆ‌و دهۆك یه‌كسان بوون
ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌سه‌ر یاریگاى بارزان له شارى زاخۆ یانه‌ى زاخۆ میواندارى یانه‌ى دهۆك كرد‌و هه‌ردوو یانه به‌گۆلێك یه‌كسان بوون.
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 32ى قۆناغى دووه‌م ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگاى بارزان له شارى زاخۆ ئه‌مرۆ له كاتژمێر5ى ئێواره به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وزاخۆ رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه .ئه‌م یارییه‌ش به یه‌كێك له گرنگترین یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ژمێردرا.یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ولى زۆریان دا بۆده‌سته‌به‌ركردنى سه‌ركه‌وتن له یارییه‌كه به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو یارییه‌كه به یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه به گۆلێك كۆتایى هات وهه‌ردوویانه به‌خالێك رازى بوون .یانه‌ى كه‌ركوكیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به‌رامبه‌ر یانه‌ى موسڵ تووشى دۆرانێكى گه‌وره بوو به ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ .