له‌خولى نایابى عێراقى، پاسه‌وانانى قه‌لاى زه‌رد له به‌غدا جه‌وییه‌یان تێك شكاند
ئه‌مرۆ هه‌ینى له شارى به‌غدا یانه‌ى هه‌ولێر توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ى جه‌وییه تۆماربكات .
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 32ى خوله‌كه‌دا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى جه‌وییه له شارى به‌غدا له گرنگترین یارى لوتكه ویانه‌ى جه‌وییه رووبه‌رووى یانه‌ى هه‌ولێرى پاڵه‌وانى سىَ وه‌رزى رابردوو بووه .یانه‌ى هه‌ولێر له‌م یاریه‌دا به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌یوب ئه‌دیشۆ رووبه‌رووى یانه‌ى جه‌وییه بووه له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد به تایبه‌تى یاریزانان لوئه‌ى سه‌لاح وموسلیم میارك و هه‌لگورد مه‌لا مه‌حمه‌د چه‌ندین هیًَرشیان برده سه‌رگۆلى نور سه‌برى له‌به‌رامبه‌ریش یانه‌ى جه‌وییه له‌رێگاى ئه‌مجه‌درازى چه‌ند هێرشێكى برده‌سه‌رۆگلى یانه‌ى هه‌ولێر به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانى بىَ سوود بوو .له خوله‌كى 46ى زیادكراو یانه‌ى هه‌ولێر به موشه‌كێكى به‌هێز توانى تاكه گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات و ئه‌م گێمه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایى هات .له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه به هێرشى یه‌ك له‌دواى یه‌ك چه‌ندین هێرشیان برده‌سه‌رۆگلى یه‌كترى به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانى بىَ سوود بوو .یانه‌ى جه‌وییه چه‌ندین هه‌ولیان دا بۆراست كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یارییه‌كه به‌لاَم بىَ سوود بوو ،یارییه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى هه‌ولێر كۆتایى هات و یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاله‌كانى بۆ73خاڵ به‌رزكرده‌وه له‌پێشه‌نگى یانه‌كان مایه‌وه .له كۆتایى یارییه‌كه‌ش ناوبژیوانى یارییه‌كه دوویاریزانى یانه‌ى جه‌وییه‌ى به كارتى سوركرده ده‌ره‌وه .