" به‌رد له‌جێی خۆی سه‌نگینه‌" بالاك گه‌رِایه‌وه‌ لیڤه‌ركوزن

گولاَن-ساڵح محمد
یانه‌ى لیڤه‌ركوزنى ئه‌ڵمانی بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و یاریزانى یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزى (مایكل بالاك) به‌فه‌رمى په‌یوه‌ندى به‌ یانه‌كه‌مانه‌وه‌ كردوه‌ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ تا ساڵى 2012 ، به‌رامبه‌ر 6 ملیۆن یۆرۆ.

یانه‌ى چێڵسی بۆندى (بالاك)ـى درێژ نه‌كرده‌وه‌ بۆیه‌ یاریزانى ناوبراو گه‌رِایه‌وه‌ رِیزى یانه‌ى لیڤه‌ركوزن كه‌ سالاَنى 1999 تا ساڵى 2002 یارى بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ كردوه‌ و توانى بیگه‌ێنێته‌ یارى كۆتایی جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌ورپا.

بالاكى ته‌مه‌ن 33 ساڵ به‌هۆى پێكانه‌وه‌ به‌ژدارى مۆندیال ناكات، و برِیاره‌ به‌م نزیكانه‌ بالاك بگاته‌ یانه‌ى لیڤه‌ركوزن و پێشكه‌شی رِاگه‌یاندنه‌كان بكرێت.

جێى باسه‌ بالاك له‌ساڵه‌كانی 1999-2002 یاریزانی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن بووه‌، به‌رله‌وه‌ى په‌یوه‌ندی به‌ بایه‌ر میونخ بكات و دواتر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌گه‌ڵ یانه‌ى چێڵسی به‌رده‌وامی به‌رێگا وه‌رزشییه‌كه‌ى بێنێت.
Top