لیپی: من به‌رپرسم له ده‌رچونى ئیتاڵیا له مۆندیال
رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا (مارچیلۆ لیپی) به‌رپرسایه‌تى ده‌رچونى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆى خۆى و خۆی به به‌رپرسی یه‌كه‌م زانى له سه‌رنه‌كه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا بۆ قۆناغی داهاتو له مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا.
(مارچیلۆ لیپی) رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا رِایگهیاند: ده‌رچونى ئیتاڵیا له‌قۆناغی یه‌كه‌م و سه‌رنه‌كه‌وتنى بۆ قۆناغی داهاتو من به‌رپرسم لێی چونكه نه‌متوانى هه‌ڵبژارده‌كه ئاماده بكه‌م له رِوى ده‌رونى و جه‌سته‌یی و ته‌كنیكیه‌وه.
شایانى باسه ده‌رچونى هه‌ڵگرى نازناوى مۆندیالى 2006 له قۆناغی یه‌كه‌م سێیه‌مین هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ڵگرى نازناوه كه له‌قۆناغی یه‌كه‌م ماڵئاوایی ده‌كه‌ن له مێژوى مۆندیال دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1966 به‌رازیل له قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ركرا كه هه‌ڵگرى نازناوه‌كه بو هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه فه‌ره‌نسا له‌ساڵى 2002 له‌قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ركرا.