رِێبری نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌دات

رِێبری نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌دات
گولاَن-ساڵح محمد

ده‌سته‌ى پزیشكى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ئاشكرایی كرد كه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و یانه‌ى بایه‌رمیونخ (فرانك رِێبری) ئه‌مرِۆ 25-6-2010 له‌ شارى میونخى ئه‌ڵمانیا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى له‌ رِانى چه‌پیدا بۆ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

به‌لاَم ده‌سته‌ى پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا جۆرى مه‌ترسی پێكانه‌كه‌ى رِێبری دیارى نه‌كرد كه‌ نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام ده‌دات، و هه‌روه‌ها كاتى دوركه‌وتنه‌وه‌ى رِێبریان له‌ یاریگاكان دیارى نه‌كرد.
Top