هۆڵه‌ندا به‌پله‌ى یه‌كه‌م و ژاپۆن به‌پله‌ى دوه‌م سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو
هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا توانى سێیه‌م بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر یه‌ك تۆمار بكات و به‌یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بگاته قۆناغی 16ـى مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا، و هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن توانى پله‌ى دوه‌م بۆخۆى مسۆگه‌ر بكات و خۆى بگه‌ێنێته قۆناغی داهاتو.
له‌میانه‌ى یاریه‌كانى دواین گه‌رِى قۆناغى 32 و له كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌م هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا توانى به‌ئه‌نجامى دو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن بباته‌وه، و گۆڵه‌كانى هۆڵه‌ندا له خوله‌كه‌كانى 36 و 83 تۆماركران له‌لایه‌ن یاریزانانى (ڤان پێرسی) و (هۆنتلار) هه‌روه‌ها تاكه گۆڵه‌كه‌ى كامیرۆن له خوله‌كى 65 له‌رِێى یاریزان(ئیتۆ) تۆمار كرا.
له‌لای خۆشیه‌وه ژاپۆن توانى به كۆكردنه‌وه‌ى 6 خاڵ بگاته قۆناغی داهاتو دواى ئه‌وه‌ى به‌ئه‌نجامى 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ى دانیماركى برده‌وه.