ئه‌نێلكا بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ چێڵسی درێژ كرده‌وه‌

ئه‌نێلكا بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ چێڵسی درێژ كرده‌وه‌
گولاَن-ساڵح محمد
یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ بۆندى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌یان (نیكۆلا ئه‌نێلكا)ـیان بۆ ماوه‌ى ساڵێكى تر واتا تا ساڵى 2012 درێژكرده‌وه‌.

یانه‌ى چێڵسی له‌رِێگه‌ى وته‌بێژى یانه‌كه‌یانه‌وه‌ خۆشحاڵى خۆیان به‌ درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى ئه‌نێلكا ده‌ربرِی.

دواى نوێ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى ئه‌نێلكا رِایگه‌یاند:
خۆشحاڵم به‌ نوێ كردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى چێڵسی چونكه‌ چێڵسی یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ و هاوشانى چه‌ندین یاریزانى گه‌وره‌ له‌و یانه‌یه‌ یارى ده‌كه‌م، و من دڵخۆشم به‌ مانه‌وه‌م له‌ له‌نده‌ن و یانه‌ى چێڵسیم خۆش ده‌وێت.
Top