له‌خولى نایابى عێراقى، زاخۆ‌و دهۆك دێربى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
بریاره ئه‌مرۆ هه‌ینى له‌سه‌ر یاریگاى بارزان له شارى زاخۆ یانه‌ى زاخۆ میواندارى یانه‌ى دهۆك بكات .
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 32ى قۆناغى دووه‌م ئه‌مرۆ له‌سه‌ر یاریگاى بارزان له شارى زاخۆ ئه‌مرۆ له كاتژمێر5ى ئێواره به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .ئه‌م یارییه‌ش به یه‌كێك له گرنگترین یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ژمێردرێت یانه‌ى زاخۆ به‌نیازى ئه‌وه‌یه به پالپشتى یاریگاو هانده‌رانى سىَ خاڵى یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنىَ .هه‌رچه‌نده چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئاستى زۆر به‌رز بۆته‌وه ته‌واوى یارییه‌كان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه .له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى دهۆك له بارێكى ده‌روونى خراپ دایه سىَ هه‌فته‌یه له خوله‌كه تامى بردنه‌وه‌ى نه‌كردوه چاوى له‌م یارییه بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنىَ .شایه‌نى باسه زۆربه‌ى یارییه‌كانى نێوان ئه‌م دووتیپه شهروئاژاوه له نێوان هانده‌رانى هه‌ردوویانه روویداوه .له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كه‌ركوكیش یانه‌ى كه‌ركوك میوندارى یانه‌ى موسڵ ده‌كات .