له‌خولى نایابى عێراقى، ئه‌مرۆ كورِانى قه‌لاو وئه‌دیشۆ له چاوه‌روانى تۆله‌ن له جه‌وییه
بریاره ئه‌مرۆ هه‌ینى له شارى به‌غدا یانه‌ى هه‌ولێر ببێته میوانى یانه‌ى جه‌وییه له یارییه‌كى گرنگ به‌یه‌ك بگه‌ن .
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له هه‌فته‌ى 32ى خوله‌كه‌دا له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى جه‌وییه له شارى به‌غدا له گرنگترین یارى لوتكه ویانه‌ى جه‌وییه رووبه‌رووى یانه‌ى هه‌ولێرى پاڵه‌وانى سىَ وه‌رزى رابردوو ده‌بێته‌وه .یانه‌ى هه‌ولێر له‌م یاریه‌دا به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌یوب ئه‌دیشۆ ته‌واوى مه‌شقه‌كانى خۆى ئه‌نجامداوه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى خۆیانكردوه بۆرووبه‌رووبوونه‌وه‌ى جه‌وییه وهیچ كێشه‌كیش له ریزى یانه‌ى هه‌ولێردانیه بۆئه‌م یارییه‌ى ئه‌مرۆ كه له‌كات ژمێر 5ى ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت .پێشبینیش ده‌كرێت یانه‌ى هه‌لێر بتوانىَ سىَ خالى یارییه‌كه وبه ئه‌نجامى شایسته بگه‌رێته‌وه پایته‌خت تۆله‌ى یارییه‌كه‌ى قۆناغى یه‌كه‌م بكاته‌وه.یانه‌ى جه‌وییه‌ش به نیازى گورز وه‌شانده له یانه‌ى هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ى پێشه‌نگى یانه‌كان به هه‌ولێر چۆڵ بكات .