ئه‌ڵمانیا و گانا سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو
هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و گانا سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی 16 جامى جیهانى 2010.
دواى بردنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵبژارده‌ى گانا به‌ئه‌نجامى تاكه گۆڵی یاریزان (مه‌سعود ئۆزێل) كه‌له خوله‌كى 60 تۆمارى كرد ئه‌ڵمانیا پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى گرت و هه‌ڵبژارده‌ى گاناش به سود وه‌رگرتن له دۆرِاندنى هه‌ڵبژارده‌ى سرِبیا به‌رامبه‌ر ئوسترالیا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی دوه‌م.
ئه‌ڵمانیا به كۆكردنه‌وه‌ى 6 خاڵ یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بو، هه‌ڵبژارده‌ى گانا به كۆكردنه‌وه‌ى 4 خاڵ و به جیاوازى گۆڵ دوه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى بو دواى ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانى ئوسترالیا خاوه‌نى 4 خاڵ و سربیا خاوه‌نى 3 خاڵ دێت.
به‌م پێیه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ر دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ى سَیه‌م ده‌كه‌وێت كه هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رایه و غاناش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاى یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه یاری ده‌كات.