عەلی عەبدولعەزیز چاوەڕوانی یانەیەكە
عەلی عەبدولعەزیز چاوەڕوانی یانەیەكە
هەر چەندە ئەم وەرزە عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ یانەی گەرمەی پارێزگای ئەنبار بەشدار لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی دووجار خۆی تاقیكردەوە وەكو یاریدەدەر و ڕاهێنەر، بەڵام دواجار دەستی لە مەشقی یانەكە كێشایەوە هەر چەندە سەرۆكی یانەكە سوور بوو لە سەر مانەوەی كاپتن عەلی بریفكانی، بەڵام ماندوو بوون رێگەی نەدا لەگەڵ تیپەكەی بەردەوام بێت، لەم بارەشەوە عەلی عەبدولعەزیز ڕاهێنەری پێشووی یانەی گەرمە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"ماوەی نۆ مانگ لەگەڵ یانەی گەرمە كارم كرد لە خولی یانە نایابەكانی عێراقی، بەڵام هەستم كرد كە زۆر ماندوو بوویمە و ئیتر دەبێ بڕیاری گۆڕانكاری بدەم، هەر چەندە سەرۆكی یانەكە سوور بوو لە سەر مانەوەی من لە یانەكە، بەڵام من بڕیاری كۆتایم دا، لە بارەی هاتنی گرێبەستی تر لە یانەكانی تر ناوبراو گوتی" تاكو ئێستا هیچ گرێبەستێكم بۆ نە هاتووە لە هیچ یانەیەك چاوەڕوانی ئەوەم یانەیەك هەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكەم، لەبارەی خولی كوردستان و عێراقیش گوتی" بۆمن زۆر ئاساییە چ لە خولی كوردستان یان عێراق كاربكەم دەمەوێ زۆرترین خزمەت بە وەرزش بكەم، من هیچ كێشەیەكم نییە و لە هەر شوێنێك بێت وەرزشی خۆم دەكەم چ لە كوردستان یان هەر شارێكی دیكە بێت، ئەو ماوەیەش بۆمن تاقیكردنەوەیەكی زۆر باش بوو بۆ ئەوەی بتوانم ئەزموونی خۆم لە خولی عێراقی تاقی بكەمەوە، لە داهاتوو بە پلانی باشتر دێمەوە .