دلشاد ئەحمەد دەبێتە یاریدەدەر لە یانەی نەورۆز

دلشاد ئەحمەد دەبێتە یاریدەدەر لە یانەی نەورۆز

دلشاد ئەحمەد دەبێتە یاریدەدەر لە یانەی نەورۆز
یانەی نەورۆز لە دوای هێنانی دەستەی تازەی ڕاهێنەرانی یانەكەی كە نزار مەحروس ڕاهێنەری سوری سەرپەرشتی مەشقی یانەكە گرتۆتە ئەستۆ و لەم ناوەشدا یانەكە دەیەوێت هەنگاو بە هەنگاو ئاستی تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر، لەم ناوەشدا لە سەر داوای ڕاهێنەری ناوبراو یانەكە بەفەرمی بڕیاریدا بە هێنانی كاپتن دلشاد ئەحمەد كوڕی شاری هەولێر و یاریدەدەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەولێر لەم بارەشەوە دلشاد ئەحمەد یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی نەورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە سەر داوای كاپتن نزار مەحروس بوویمە یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی نەورۆز ئەم ماوەیەی كە لەگەڵ ئەو یانەیەم دەمەوێ كاری باش و گەورەیان پێشكەش بكەین و هەر چی لە توانامان بێت خزمەتی یانەكەی دەكەین، دەمەوێ لەگەڵ یانەكە ببمە ئیزافەیەكی باش بۆ پڕكردنەوەی كەم و كورییەكان لە یانەكە، یانەی نەورۆزیش یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقیە، ئێمەش بۆ ئەوەی لەوێین بتوانین دۆخی یانەكە بگۆرین بەرەو باشتر و ئەوەی لە توانامان بێت لەگەڵ كاتن نزار ئەنجامی دەدەین.

Top