ئه‌رژه‌نتین و كۆریاى باشور سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو
له كۆمه‌ڵه‌ى دوه‌م هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشور خۆیان گه‌یانده قۆناغی 16ـى مۆندیال.
له‌میانه‌ى یاریه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى دوه‌م له دوایاریدا كه به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى پله‌ى یه‌كه‌م و دوه‌مى ئه‌و كۆمه‌ڵه ئه‌نجام درا، له‌یارى یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشور یه‌كسان بون به دوگۆڵ بۆ هه‌ردولا، و به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشور به‌كۆكردنه‌وه‌ى 4 خاڵ و به دوه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتو.
له‌لای خۆشیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین توانى سێیه‌م بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌ك تۆمار بكات و به‌ئه‌نجامى دوگۆڵى بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ى یۆنان بباته‌وه و به‌یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتو.