پرتوگال كۆریاى هه‌ڵوه‌شاند

پرتوگال كۆریاى هه‌ڵوه‌شاند
هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال له‌میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغى دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م توانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریاى باشوور گۆڵباران بكات، و به‌7 گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی به‌یارییه‌كه‌ بێنێت.

هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگال دوواى ئه‌وه‌ی له‌یاری یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر كۆدتیڤوار یه‌كسان بوو، پێویست بوو له‌سه‌ری له‌م یارییه‌یدا به‌رامبه‌ر كۆریا هه‌رچۆنێك بێت سێ خاڵى یارییه‌كه‌ بۆخۆی به‌رێت، چونكه‌ ده‌یزانی كه‌وا یاری داهاتووى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى سامبا ئاسان نابێت.

كریستیانۆ و هاورِێكانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی گۆڵكردنیان ده‌داو چه‌ندین هه‌لى گۆڵكردنیشیان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 29 یاریزان رائول میریلیس گۆڵی تۆماركرد و ئه‌و جه‌مه‌ به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ كۆتایی هات.
له‌ جێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی پرتوگاڵ له‌ خوله‌كی 53 وه‌ ده‌ستیان كرد به‌گۆڵبارانكردنى كۆرێكان و تا خوله‌كی 87ى یارییه‌كه‌ نه‌وه‌ستان، و یارییه‌كه‌یان به‌حه‌وت گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر به‌كۆتا هێنا.

ئه‌م بردنه‌وه‌ی پرتوگال زه‌نگێكی گه‌وره‌بوو بۆ هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌كان.
Top