لام جه‌ماوه‌ری مانشافت دڵنیا ده‌كاته‌وه
وتیشی: پێویسته یاریزانه گه‌نجه‌كانمان كه یارییه‌كى پاڵه‌وانانه‌یان كرد به‌تایبه‌تی له یاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئوسترِاڵیا، ئه‌و برِوا به‌خۆبونه‌ى هه‌یانه نه‌یدۆرِێنن، و من زوو له‌گه‌ڵیان ده‌دوێم و وره‌یان به‌رز ده‌كه‌مه‌وه، و داوایان لێ ده‌كه‌م یاری پێشوو له‌بیر بكه‌ن.
له‌درێژه‌ى ئاخاوتنه‌كانیدا، كاپتنی مانشافت زۆر دڵنیا بوو كه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی جارێكی تر زویر ناكات، و سوپاسیشیان ده‌كات كه بێ هیوانه‌بوون له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و پێیان وایه ته‌نها بێ شه‌نسی هۆكاری دۆرِاندنه‌كه‌یان بووه.
سه‌باره‌ت به شێوازی یاریكردن له‌گه‌ڵ غانا وتی: ئێمه به‌هان شێواز یاری ده‌كه‌ین و ته‌نها یه‌ك گۆرِانكاری ده‌كرێت ئه‌ویش دانانی یاریزانێك له‌جێى كلۆزه كه له‌یاری سرِبیا به دوو كارتی زه‌رد له یارییه‌كه ده‌ركرا.