دوو خولى زانستى بۆ په‌ره‌پێدانى مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی له‌سنوورى په‌روره‌رده‌ی گشتى هه‌ولێر
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر خولێكی به‌رفراوانی هاوینه‌ى بۆ مامۆستایانی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی كردۆته‌وه كه مامۆستایانی سنوورى په‌روه‌رده‌كانى هه‌ولێرو ده‌شتى هه‌ولێر و خه‌بات و شه‌قلاَوه‌و مه‌خموور و سۆران و مێرگه‌سۆر و چۆمان و رِواندز به‌شدارى تێداده‌كه‌ن.
عوسمان ره‌شید به‌رِێوه‌به‌رى چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا گوتى:
به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنى تواناى مامۆستایانی بابه‌تی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دوو خولمان بۆ 100 مامۆستا كردۆته‌وه له هه‌ردوو یه‌كه‌ى چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و سۆران كه مامۆستایانی سنوورى هه‌ولێرو ده‌شتى هه‌ولێر و خه‌بات و شه‌قلاَوه‌و مه‌خموور و سۆران و مێرگه‌سۆر و چۆمان و ره‌واندز به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و ماوه‌ى 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
عوسمان ره‌شید ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌م خوله‌دا وانه‌كانى گۆرِه‌پان و مه‌یدان و كارگێرِى و رێكخستن و په‌روه‌رده‌ى دێده‌وانى و رێگاكانى وانه‌وتنه‌وه‌و چه‌ندین بابه‌تی تر‌ى په‌یوه‌ست به رۆشنبیریی وه‌رزشی و یاسا نوێكانى یارییه وه‌رزشییه‌كان، له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایانى لێهاتووى وه‌رزشی، پێشكه‌ش به مامۆستایانی به‌شداربوو ده‌كرێت.