پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رزه‌وى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا

پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رزه‌وى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجامدرا
گولاَن :كارزان كانه‌بى
هه‌ولێرییه‌كان كۆنترۆلى تێنسى سه‌رزه‌وى ده‌كه‌ن
له‌ شارى دهۆك به‌به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رزه‌وى یانه‌كانى ئه‌نجام درا.
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تێنسى سه‌رزه‌وى كوردستان و به‌هاوكارى لقى دهۆكى یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ شارى دهۆك پاڵه‌وانه‌تى تێنسى سه‌رمێ.ى یانه‌كانى كوردستان به‌ به‌شدارى چه‌ندین یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان و به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌كى زۆرى یاریزانان ئه‌نجام درا ،یارییه‌كانیش له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك به‌رێوه‌ چوو بۆیاریزانانى ئاستى ته‌مه‌ن 10و16سالاَن ئه‌نجامى كۆتایش به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌ بوو .
ته‌مه‌ن 16ساڵ تیپ
1-یانه‌ى ئارارات
2-یانه‌ى قه‌لاَ
3-یانه‌ى دهۆك
یاریزانان تاك
1-سۆران عارف یانه‌ى قه‌لاَ
2-هاوژین تاریق یانه‌ى ئارارات
3- فه‌وازئه‌یاد یانه‌ى ئارارات
ته‌مه‌ن 10ساڵ تیپ
1-یانه‌ى قه‌لاَ
2-یانه‌ى حه‌مرین
3-یانه‌ى كه‌ركوك
تاك یاریزانان
1-هه‌ردى وه‌لیدیانه‌ى كه‌ركوك
2-سان ته‌حسین یانه‌ى قه‌لاَ
3-سه‌یوان له‌تیف یانه‌ى حه‌مرین
له‌ كۆتایشدا خه‌لاَت و دیارى به‌سه‌ر یاریزانان و تیپه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكرا .
Top