له خولى پله یه‌كى كوردستان، شه‌قلاوه له گاره‌ى برده‌وه
له میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان یانه‌ى شه‌قلاوه له یانه‌ى گاره‌ى شارى دهۆكى برده‌وه .
له میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان له یارییه‌كى دواخراوى خوله‌كه‌دا له هاوینه هه‌وارى شه‌قلاوه یانه‌ى گاره بووه میوانى یانه‌ى شه‌قلاوه له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆڵ به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان له‌م گێمه بىَ سوود بوو ئه‌م گێمه‌ش به‌بىَ گۆڵ به یه‌كسان بوونى هه‌ردوویانه كۆتایى هات .
له گێمى دوه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى یانه‌ى شه‌قلاوه باشتر یارییان كرد‌و توانیان چه‌ندین هێرش ببه‌نه سه‌ر گۆڵى تیپى میوان وله‌م ناوه‌شدا یاریزانى یانه‌ى شه‌قلاوه ئارام جه‌عفه‌ر توانى له خوله‌كى 65ى یارییه‌كه گۆڵى سه‌ركه‌وتن بۆیانه‌ى شه‌قلاوه تۆماربكات و یانه‌ى شه‌قلاوه‌ش سىَ خالى گرنگى به‌ده‌ست هێناو كۆى خاله‌كانى بۆ11خاڵ به‌رز كردوه ،یانه‌ى گاره هه‌ولى زۆرى دا بۆتۆماركردنى گۆڵى یه‌كسان بوون به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوود بوو .یلارییه‌كه به تاكه گۆلێك بۆیانه‌ى شه‌قلاوه به كۆتایى هات .