رِیال مه‌درید داواى شفانشتایگه‌ر ده‌كات

رِیال مه‌درید داواى شفانشتایگه‌ر  ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد

رِاهێنه‌رى یانه‌ى رِیال مه‌درید دواى شكستهێنانى له‌ په‌لكێشكردنى هه‌ریه‌ك له‌ (جیرارد)له‌ یانه‌ى لیڤه‌رپول به‌هۆى ده‌ستبه‌ردارنه‌بونى یانه‌كه‌ى له‌و یاریزانه‌، و هه‌روه‌ها(دى رِۆسی) كه‌ ئاماده‌ نییه‌ یانه‌ى رِۆما جێبهێڵێت، و(خافی مارتینیز) كه‌ نرخه‌كه‌ى 30 ملیۆن یۆرۆیه‌، بۆیه‌ له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانێكه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى هێڵی ناوه‌رِاستى یانه‌كه‌ تابتوانێت له‌گه‌ڵ یاریزانى یانه‌كه‌یان (ئه‌لۆنسۆ) دوانه‌یه‌كى به‌هێز پێكبهێنن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ بۆندێك پێشكه‌ش یانه‌ى بایه‌رمیونخى ئه‌ڵمانى ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌ردابون له‌ یاریزانى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا (شفانشتایگه‌ر)ـى ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه‌ نرخى بۆنده‌كه‌ ده‌گاته‌ 30 ملیۆن یۆرۆ.

راهێنه‌ری نوێی مه‌درید "خۆسێ مۆرینهۆ" دوواى یاری یه‌كه‌مى‌ ئه‌ڵمانیا له‌ مۆندیال له‌گه‌ڵ ئوستراڵیا، و دوواى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ شڤاینشتایگه‌ر پێشكه‌شی كرد، به‌رِاگه‌یاندنه‌كانی راگه‌یاند: داوام له‌سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌م كردووه‌ كه‌وا ئه‌و یاریزانه‌ی به‌شوێنیدا ده‌گه‌رِێم شڤاینی-یه‌، و پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ن كه‌ بیهێننه‌ ریزی یانه‌ى شاهانه‌.

پێشتر یانه‌ی بایه‌رمیونخ دوواى ئه‌و بۆندانه‌ی پێشكه‌شیان كرابوو بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی هه‌ردوو یاریزان "فلیب لام" و شڤاینی، رایگه‌یاند: ئه‌و یاریزانانه‌ بۆ فرۆشتن نین و ئه‌وان گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌كانی میونخن و به‌هیچ جۆرێك ده‌ستبه‌رداریان نابین.
Top