به‌هۆى پێكانه‌وه ساموێل له‌یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه
به‌رگریكارى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (واته‌ر ساموێل) به‌هۆى پێكانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى نادیار له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى له‌یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر كۆریاى باشور نه‌یتوانى یاریه‌كه ته‌واو بكات و یاریگاى جێهێشت به‌هۆى پێكانه‌وه چاوه‌رِوان ده‌كرێت سامیۆل له‌یارى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به‌رامبه‌ر یۆنان یارى نه‌كات.
پزیشكه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین ئاماژه به پێكانه‌كه‌ى ساموێل ده‌كه‌ن و به‌پێكانێكى سوك ناوى ده‌كه‌ن و رِایانگه‌یاند كه پێكانه‌كه‌ى ساموێل ته‌نها ئازارێكه له رِانى توشی بوه و رِه‌نگه به‌م نزیكانه بگه‌رِێته‌وه یاریگا.