كامیرۆن ماڵئاوایی له‌ مۆندیال كرد

كامیرۆن ماڵئاوایی له‌ مۆندیال كرد
گولاَن-ساڵح محمد
هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن ماڵئاوایی له‌ مۆندیالى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا كرد دواى ئه‌وه‌ى له‌ دوه‌م یارى له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یتوانى هیچ خاڵێك به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌ردو یاریه‌كه‌ى دۆرِاند.
له‌میانه‌ى جه‌وله‌ى یه‌كه‌م و له‌ كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌م هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك توانى به‌ئه‌نجامى دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كامیرۆن بباته‌وه‌، سه‌ره‌تا كامیرۆن له‌ رِێى گۆڵكارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى (ئیتۆ) له‌ خوله‌كى 10 گۆڵێكیان تۆماركرد، پاشان دانیمارك دو گۆڵیان له‌ رِێى یاریزانان (نیكۆلاس بیندتنز) له‌ خوله‌كى 33 و (دینیس رِومیدال) له‌ خوله‌كى 91 تۆماركرد و یاریه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.
Top