له خولى نایابى عێراقى، دهۆك دۆرِاوزاخۆ تۆله‌ى هه‌ولێرى كردوه
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى دهۆك تووشى دۆرِانێكى چاوه‌روان نه‌كراو بوو زاخۆش موسلى تێك شكاند.
له درێژه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 29ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى دهۆك له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى له شارى به‌غدا رووبه‌رووى یانه‌ى زه‌وا بووه له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌رگۆلى یه‌كترى سه‌رئه‌نجام یانه‌ى زه‌ورا به تاكه گۆلى یاریزان مسته‌فا ئه‌حمه‌د له خوله‌كى 40تۆمارى كرد یارییه‌كه‌ى برده‌وه كۆى خاله‌كانى گه‌یانده 57خاڵ به جیاوازى گۆل له‌گه‌ل یانه‌ى دهۆك له پله‌ى چواره‌م دێت .یانه‌ى زاخۆش له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى توانى له یانه‌ى موسل بباته‌وه به‌ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ به ئه‌نجامه یانه‌ى زاخۆ توانى سىَ خالى گرنگ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى به‌ده‌ست بهێنىَ .