ئیسپانیا به پلانێكى نوێ یارى ده‌كات
دواى دۆرِاندنى له‌یه‌كه‌م یارى مۆندیالدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سویسرا به‌ئه‌نجامى گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا (دیلبۆسكی) بۆ یارى داهاتو به پلانێكى نوێ یارى ده‌كات و پلانى یاری كردنى ده‌گۆرِێت.
به‌پێى پلانى نوێی هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا هه‌ریه‌ك له یاریزانانى (فرناندۆ تۆرێس) له‌گه‌ڵ(داڤید ڤییا) له هێڵی هێرشبه‌ر یارى ده‌كه‌ن و (فابریگاس) له هێڵی ناوه‌رِاست یارى پێده‌كات. ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كى زۆره ڤییا و تۆرێس هاوشانى یه‌كتر یاریان نه‌كردوه.