بۆفۆن چوار مانگ له یاریگه دوور ده‌كه‌وێته‌وه
گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا جیانلویجی بۆفۆن به فه‌رمی رایگه‌یاند، كه به‌هۆی پێكان ماوه‌ی چوار مانگ له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆفۆن له یه‌كه‌م یاری مۆندیالدا له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پارگوای تووشی پێكان هات و له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م یارییه‌كه‌ی جێهێشت.
بۆفۆن له لێدوانێكیدا گوتی: به‌هۆی ئه‌م پێكانه ده‌بێت نه‌شته‌گه‌ریك ئه‌نجام بده‌م، به‌لاَم بریاره‌م داوه دوای كۆتایی هاتنی مۆندیال ئه‌م نه‌شته‌گه‌رییه ئه‌نجام بده‌م.
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، كه پێكانێكی كوشنده تووشی بۆفۆن هاته‌وه ره‌نگه به یه‌كجاری واز له یاریكردن بهێنێت.