ماركێزده‌چێته یانه‌ى یۆڤانتۆس
ره‌نگه یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌و هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك ماركیز بچێته یانه‌ى یۆڤانتۆس...
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌وا یانه‌ى خانمه پیره‌كه نیازى په‌ڵكێش كردنى یاریزانى به‌تواناى ته‌مه‌ن 31ساڵ رافائێل ماركێزى مه‌كسیكى بكه‌ن بۆریزى یانه‌ى یۆڤانتۆس ،له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رێوه‌به‌رى گشتى یانه‌ى یۆڤانتۆس جوسیى ماروتا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند له وه‌رزى داهاتوو ماركیز له وولاتى ئیتالیا له خولى كالیچۆ یارى ده‌كات بۆیانه‌ى خانمه پیره‌كه .دواى ئه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتۆس جیورجیوكیلینى چووه ریزى یانه‌ى شه‌یتانه سوره‌كان بۆیه ناچار بوون بۆئه‌وه‌ى شوێنى ناوبراو پرِكه‌نه‌وه به‌نیازن به‌هه‌ر نرخێك بێت .ماركێز رازى بكه‌ن تائێستاش بۆماوه‌ى دووساڵى تر ماركێز بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ماوه یانه‌ى یۆڤانتۆسیش برِى 3ملیۆن یۆرۆى بۆماركێز داناوه تاكو رازى بكات بۆبردنى بۆیانه‌ى یۆڤانتۆس.