فه‌ره‌نسا نزیكه له‌ماڵئاوایی كردن له‌مۆندیال
له‌میانه‌ى قۆناغی یه‌كه‌م و له‌گروپی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا له دوه‌م یاری خۆیدا له مۆندیال نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌مجاره به دوگۆڵى بێ به‌رامبه‌ر دۆرِانى به هه‌ڵبژارده‌ى مه‌كسیك.
هیواى فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ركه‌وتن:
فه‌رنسیه‌كان هیوایه‌كى زۆر كه‌میان ماوه بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو به‌تایبه‌ت به‌و ئاسته لاوازه‌ى كه تا ئێستا له مۆندیال پێشكه‌شی ده‌كه‌ن و ده‌بێت له یارى داهاتودا كه به‌رامبه‌ر ئۆرۆگواى ئه‌نجامى ده‌دات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێن به ئه‌نجامى زیاتر له گۆڵێك.
هۆكارى خراپی ئاستى هه‌ڵبژارده‌كه:
ماوه‌یه‌كى زۆر پێش ده‌ستپێكردنى مۆندیال فه‌ره‌نسیه‌كان داواى لابردنى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (دۆمۆنیك) ده‌كه‌ن و به تاكه هۆكارى خراپی ئاستى فه‌ره‌نساى ده‌زانن، و هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س لاوازى ئاستى فه‌ره‌نسا ته‌نها ناخه‌نه ئه‌ستۆى رِاهێنه‌ر به‌ڵكو یاریزانانیش به هۆكارى ئه‌و ئاسته داده‌نێت كه نه‌یانتوانیوه ئاستى پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.
بانگێشت نه‌كردنى یاریزانان:
یه‌كێك له‌و رِه‌خنانه‌ى ئاراسته‌ى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ده‌كیرێت بانگهێشت نه‌كردنى ژماریه‌ك یاریزانه كه‌له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یاندا توانیویانه ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌ل له (كه‌ریم بنزێمه ، لاسانا دیارا ، سه‌میر نه‌سری).