پێلیه‌ هۆكارى دۆرِاندنه‌كه‌ى ئیسپانیا بو

پێلیه‌ هۆكارى دۆرِاندنه‌كه‌ى ئیسپانیا بو
گولاَن-ساڵح محمد
هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی به‌رازیل (پێلیه‌) به‌ هۆكارى دۆرِاندنى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌زانن له‌ یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سویسرا.

به‌پێى چه‌ند رِاپرسیه‌ك كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا پێیان وایه‌ هۆكارى دۆرِاندنى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان پالاَوتنى ئیسپانیایه‌ له‌لایه‌ن پێلیه‌ى به‌رازیله‌وه‌، چونكه‌ هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌لایه‌ن پێلیه‌وه‌ پاڵێوراوبێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى مۆندیال جامه‌كه‌ى نه‌بردوه‌ به‌ڵكو زۆرجار هه‌ر له‌ قۆناغی یه‌كه‌م سه‌رنه‌كه‌وتوه‌ وه‌ك له‌ جامى جیهانى 1994 هه‌ڵبژارده‌ى كۆڵومبیاى پالاَوت بۆ به‌ده‌ستهێنانى جامى جیهانى به‌لاَم له‌ قۆناغی یه‌كه‌م ده‌ركرا.
Top