مه‌سعودئۆزێل به‌رناكه‌وێـت

مه‌سعودئۆزێل به‌رناكه‌وێـت
گولاَن :كارزان كانه‌بى
یاریزانى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیاو یانه‌ى ڤێرده‌برێمه‌ن له‌لایه‌ن چه‌ندین یانه‌ى وولاتى ئینگلته‌را داواكراوه‌ .

رۆژنامه‌ى دیل مه‌یلى بریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد .كه‌وا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى چێلسى وئه‌رسناڵ ومانچسته‌رسیتى له‌ پێشبركىَ دان بۆده‌سته‌ به‌ركردنى یاریزانى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا ویانه‌ى ڤێرده‌برێمه‌ن مه‌سعود ئۆزێلى به‌ره‌گه‌ز توركى بۆئه‌وه‌ى به‌ هه‌ر نرخێك بێت له‌ وه‌رزى نوىَ بیگوازنه‌وه‌ بۆخولى ئینگلیزى به‌رامبه‌ر برِى 20ملیۆن جونیهه‌ى ئیسته‌ر لینى كه‌ ده‌كاته‌ برى 24ملیۆن یۆرۆ ،فێنگه‌رى رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌رسنال ئێستا چاوى بریوه‌ته‌ یاریزانى ناوبراو زۆر تامه‌زرۆى یاركردنى ئه‌م یاریزانه‌ بووه‌ بۆیه‌ به‌ هه‌ر جۆرێك بێت نیازى هێنانى ئه‌و یاریزانه‌ى لاى بۆته‌ كارێكى گه‌وره‌ .بۆئه‌وه‌ى شوێ،ى فابریگاسى پىَ پربكاته‌وه‌ كه‌ ده‌نگۆى جێهێشتنى یانه‌ى ئه‌رسنالى هه‌یه‌ بۆیانه‌ى به‌رشلۆنه‌ .له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ یانه‌ى بلوز له‌ پێشبركىَ دایه‌ بۆهێنانى ئه‌م یاریزانه‌ بۆیانه‌ى چێلسى ،له‌لاه‌ین خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئۆزێل ویانه‌ى ڤێرده‌ برێمه‌ن ئه‌وه‌یان ره‌ت كردوه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك یانه‌كه‌ جێبهێلێت چونكه‌ بۆندى تا 12مانگیكه‌ ماوه‌ .له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ یانه‌ى ئه‌رسنال ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ فێنگه‌ر جكه‌ له‌ ئۆزێل چاوى له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیبراهیم ئه‌فلاى هۆله‌ندى وسیزارئه‌زبلیكویتاى یاریزانى یانه‌ى ئۆساسۆنه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى شوێنى سسیك فابریگاس خالى نه‌ بێت .
Top