شه‌یتانه سوره‌كان به نیازى هێنانى ڤان ده‌رڤارتن
یانه‌ى مانچسته‌ریونایتدى ئینگلیزى به‌نیازى هێنانى ڤان ده‌رڤارتن بۆئه‌وه‌ى له وه‌رزى داهاتوو درێسى شه‌یتانه‌كان بپۆشێت .
راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ئه‌لیكس فێرگسۆنى به‌رِه‌گه‌ز ئه‌سكوتله‌ندى به‌مه‌به‌ستى پرِكردنه‌وه‌ى شوێنى پول سكولزى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى یانه‌كه‌ى به نیازى رشاوكردنى یاریزانى هۆله‌ندى و یانه‌ى شاهانه ڤان ده‌رڤارته بۆئه‌وه‌ى له وه‌رزى نوىَ بهێنێته خولى ئینگلیزى و شوێ،ى یاریزانێكى به‌ته‌مه‌ن له یانه‌كه‌ى پرِكاته‌وه،سه‌رچاوه‌كانى رۆژنامه‌وانى ئینگلیزى ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه فیرگسۆن برِى 20ملیۆن یۆرۆى بۆهێنانى ڤانده‌رڤارت ته‌رخان كردوه بۆئه‌وه‌ى رازى بكات بۆهاتنى بۆیانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد،ئه‌ویش له كاتى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان له وه‌رزى زستانه بۆئه‌وه‌ى سود له تواناكانى ئه‌م یاریزانه وه‌ربگرێت .سه‌رچاوه‌كانى هه‌ولى ئینگلیزى به‌مه‌به‌ستى هاتنى ڤاندرڤارت له‌لایه‌ن فیرگسۆنه‌وه بۆئه‌وه‌یان گه‌رانده‌وه چونكه ناوبراو یاریزانێكى به‌توانایه له ناوه‌راست بۆئه‌وه‌ى توانىَ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یاریزانان كاریك وئه‌ندرسۆن بتوانن ئاستێكى باش له ناوه‌راست پێشكه‌ش بكه‌ن ،له‌لاه‌یه‌كى تره‌یشه‌وه فیرگسۆن هه‌موو هه‌ولێكى بۆپرِشكردنه‌وه‌ى شوێ،ى سكولزه‌به‌هۆى زۆرى ته‌مه‌نیه‌وه ،مۆرینهۆش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هیچ لێدوانێكى له‌سه‌ر چاره‌نوسى ئه‌م یاریزانه نه‌داوه .