هاتریكی هیگواین و سیحری مێسی، ئه‌رژه‌نتینی هێنایه ناو ململانێی جامه‌كه
گه‌رِانه‌وه‌ى هه‌یبه‌ت:
له‌سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین به هێرشبردن یارییان ده‌كرد، و چه‌ندین هه‌لی گۆڵ كردنیان له‌ده‌ستدا تاوه‌كو له‌خوله‌كی 17 به‌هه‌لًه‌یه‌كی یاریزانی كۆرى "پارك تشو یۆنگ" گۆڵى یه‌كه‌می ئه‌رژه‌نتین تۆماركرا. پاشان ئه‌ستێره‌كانی مارادۆنا پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد له هێرش بردن و له‌خوله‌كی 33 یاریزانی یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانی "هیگواین" به‌سه‌ر گۆڵى دووه‌می تیپه‌كه‌یی و یه‌كه‌می خۆی تۆماركرد.
لاوازی هێڵى به‌رگری:
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بێت، له‌هێرشێكی پێچه‌وانه‌و وبه‌هه‌ڵه‌یه‌كی یاریزانی هێڵی به‌رگری "دیمیكلس" یاریزانی كۆری "لى سۆنگ یۆنگ" هه‌ڵه‌كه‌ى قۆسته‌وه‌و له خوله‌كی 46 گۆڵى یه‌كه‌م و كۆتایی كۆرییه‌كانی تۆماركرد.
-ئه‌وه‌ی لێره پێویسته بوترێت كه‌وا خاڵی لاوازی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین هێڵی به‌رگرییه‌تى، و ئه‌م لاوازییه‌ش "مێسى" له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی نه‌یتوانی بیشاریًته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش پێویستره بوترێت، ره‌نگه ئه‌و لاوازییه زۆر به‌سه‌ركه‌وتوویی پرِ بكرایه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر "مارادۆنا" ى راهێنه‌ر هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان "زانه‌تى" و "كامبیاسۆ"ى دوور نه‌كردایه‌ته‌وه.
گێمی مێسی:
گێمی دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كه‌م كۆریا ته‌نها به‌رگریكار نه‌بوو، جاروبار هێرشیان ده‌برد، و چه‌ندجارێكیش نزیك ببونه‌وه له‌تۆماركردنی گۆڵ، به‌ڵام به‌وپێیه‌ى تانگۆ له‌هێرش بردن رانه‌وه‌ستان، نه‌یانتوانی زۆر نزیكی گۆلچى ئه‌رژه‌نتین ببنه‌وه.
لێره پێویسته بووترێت كه‌وا یاریزانی سه‌رده‌م "لیۆنێل مێسی" یارییه‌كی پاڵه‌وانانه‌ی كرد له‌م گێمه‌دا، هه‌وڵی دا هونه‌ر و سیحره‌كانی به‌رشه دووباره بكاته‌وه، زۆربه‌ی جاریش سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وه‌ی زۆرگرنگ بوو له‌خۆ بورده‌یی ئه‌و یاریزانه له‌پێناو هه‌ڵبژارده‌كه‌ى، چونكه چه‌ندین جار له یارییه‌كه ده‌یتوانی ش‌وت لێ بدات، به‌ڵام ده‌یكرده پاس بۆ هاورِێكانی، و تاوه‌كو له‌ئه‌نجامدا گۆڵى سێیه‌می یارییه‌كه له خوله‌كی 76 له‌لایه‌ن هیگواین تۆماركرا.
یه‌كه‌م هاتریكی مۆندیال:
"هیگواین" له‌م یارییه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی یاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ نێجیریا، توانی سوود له‌پاسه‌كانی هاورِێكانی وه‌ربگرێت و وردكاری زیاتر به‌كاربێنێت له‌لێدانی ش‌وت و كه‌لـله‌كانی، و هه‌ر له‌م یارییه‌دا توانی به‌گۆڵی چواره‌می تیپه‌كه‌یی و سێیه‌می خۆی له خوله‌كی 80 یه‌كه‌م هاتریكی مۆندیالى ئه‌فه‌ریقا تۆمار بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین پاڵێوراوێكی به‌هێزی ئه‌م مۆدیاله‌یه بۆ بردنه‌وه جامه‌كه