ئه‌مرِۆ ئه‌رژه‌نتین و فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كى تردان

ئه‌مرِۆ ئه‌رژه‌نتین و فه‌ره‌نسا له‌به‌رده‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌كى تردان
گولاَن-ساڵح محمد
برِیاره‌ ئه‌مرِۆ هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و مه‌كسیك له‌گروپی یه‌كه‌م رِوبه‌رِوى یه‌كتر ببنه‌وه‌ و هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ش خاوه‌نى یه‌ك خاڵن و ده‌یانه‌وێت به‌ بردنه‌وه‌ى خۆیان له‌ قۆناغی داهاتو نزیك بكه‌ونه‌وه‌.

ئه‌ستێره‌ی پێشووى هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رِه‌نسا "زێدان" خاوه‌نی مۆندیالى 1998 له‌دیمانه‌یه‌كدا راشكاوانه‌ ئاست نزمی هه‌ڵبژارده‌كه‌یانی باسكرد و وتی ئه‌گه‌ر وا برِوات هه‌ڵبژارده‌كه‌مان هیچی پێ ناكرێ و دوواشی له‌ یاریزانه‌كان كرد به‌ برِوا به‌خۆبونه‌وه‌ یارییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌كۆمه‌ڵه‌ى دوه‌میش هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و كۆریاى باشور رِوبه‌رِوى یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ و كه‌ هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى خاوه‌نى سێ خاڵن و ده‌یانه‌وێت له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگه‌ر بكه‌ن.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌هێزتین هێڵى هێرشبه‌ری هه‌یه‌ له‌ مۆندیالدا، و خاوه‌نی باشترین یاریزانی جیهانه‌ "مێسی" و ركابه‌ری یه‌كه‌مه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌، ئه‌گه‌رچی له‌یاری یه‌كه‌م ئه‌و ئاسته‌ی شایسته‌ی ئه‌و ئه‌ستێره‌ گه‌ورانه‌ بێت ئه‌نجام نه‌درا به‌ڵام له‌توانایاندا هه‌یه‌ یاری باشتر بكه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆریا، وه‌ك راهێنه‌ره‌كه‌یان باسی كرد، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و قۆناغه‌ی له‌ 2002 پێچگه‌یشتبوون دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌م پێیه‌ش بێت ركابه‌رێكی ئاسان نابن له‌به‌رامبه‌ر تانگۆ.


هه‌ر له‌ گروپی دوه‌م هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا و یۆنان كه‌ خاوه‌ندى هیچ خاڵێك نیین رِوبه‌رِوى یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌:

ئه‌مه‌ش كات و خشته‌ى یاریه‌كانى ئه‌مرِۆیه‌ 17-6-2010 :
ئه‌رژه‌نتین - كۆریاى باشور كاتژمێر 2:30 به‌كاتى كوردستان
یۆنان - نێجیریا كاتژمێر 5
فه‌ره‌نسا - مه‌كسیك كاتژمێر 9:30
Top