له خولى پله یه‌كى كوردستان، برایه‌تى گۆڵبارانى خانه‌قینى كرد
له یارییه‌كى دواخراوى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستانیانه‌ى برایه‌تى له یانه‌ى خانه‌قینى برده‌وه .
له میانى یارییه‌كانى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ،له یارییه‌كى دواخراوى خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگاى شه‌هیدان له هه‌ولێرى پایته‌خت هه‌ردوو یانه‌ى برایه‌تى وخاه‌نقین به‌یه‌ك گه‌یشتن .له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى برایه‌تى توانیان به درێژایى هه‌ردوو گێمه‌كه ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و چه‌ندین هێرش ببه‌نه سه‌ر تیپى میوان ،له‌م نواه‌دشا یانه‌ى برایه‌تى توانى یارییه‌كه به ئه‌نجامى (5-3)گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه ،گۆڵه‌كانى یانه‌ى برایه‌تى یاریزانان (میران كه‌ریم 2گۆڵ وكاروان عوبێد وعه‌بدول ره‌زاق عوبێدوكارزان مه‌حمه‌د)تۆماریان كرد له خوله‌كه‌كانى (15-26-31-56-91)گۆله‌كانى یانه‌ى خانه‌قین یاریزانان (عه‌قیل زوهێروفارس عه‌لى وعامرمه‌عروف) تۆماریان كرد .شایه‌نى باسه یانه‌ى برایه‌تى توانى زه‌نگێكى مه‌ترسى بۆیانه‌كانى تر لىَ بدات .