دۆنگا یارییه‌كى زه‌حمه‌تمان بینى به‌ رامبه‌ر كۆریا

دۆنگا یارییه‌كى زه‌حمه‌تمان بینى به‌ رامبه‌ر كۆریا
دۆنگا رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ یارییه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر كۆریا قورسترین یارى بووه‌ بۆئه‌و له‌سه‌ره‌تاى مۆندیال .

دۆنگا راهینه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا یارى به‌رامبه‌ر كۆریاى باكور یارییه‌كى زۆر قورس بوو بۆئێمه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئێمه‌ش ده‌ستمان كێشا بوو به‌سه‌ر یارییه‌كه‌ گوتیشى ئێمه‌ هه‌لى باشمان له‌ یارییه‌كه‌ بۆره‌خسا بۆئه‌وه‌ى گۆڵ تۆماربكه‌ین به‌لاَم هه‌ڵبژارده‌ى كۆریا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌ سیسته‌مى به‌رگرى یارى ده‌كرد .هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ 44ساله‌ كۆریاى باكور جامى جیهانى نه‌بینیوه‌ یاریزانه‌كانیشى هه‌مووى له‌ خولى كۆریا و2یاریزانى له‌ خولى رووسى و چه‌ند یاریزانێكى له‌ خولى كۆریاى باشور یاری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناهیچ یاریزانێكى پیشه‌ گه‌رى واى نیه‌ ئاستیان له‌وجۆره‌ نیه‌ شایه‌نى باس كردن بێت .دۆنگا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌وا ئاستى رۆبینهۆ ومایكۆ زرباش بووه‌ گوتیشى له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ئاستمان به‌روو پێشتریش ده‌چێت .
Top