رۆبرتۆ ده‌چێته‌ یانه‌ى ڤالنسیا

رۆبرتۆ ده‌چێته‌ یانه‌ى ڤالنسیا
گولاَن :كارزان كانه‌بى

هه‌ردوویانه‌ى خیتافى و ڤالنسیا له‌ گفتوگۆدان بۆگواستنه‌وه‌ىیاریزان رۆبرتۆ سۆلدادۆ له‌ یانه‌ى خیتافى بۆیانه‌ى ڤالنسیا.

هه‌ردوو سه‌رۆكى یانه‌ى ڤالنسیا وسه‌رۆكى یانه‌ى خیتافى له‌گفت وگۆدان بۆگواستنه‌وه‌ى یاریزان رۆبرتۆ سۆلدادۆ بۆریزى یانه‌ى ڤالنسیا ،له‌ چه‌ند رۆژى رابردووش هه‌ردوو سه‌رۆك یانه‌ كۆبۆوونه‌وه‌ى گرنگیان له‌سه‌ر چاه‌نوسى ئه‌م یاریزانه‌ كردوه‌ بۆئه‌وه‌ى بچیته‌ ریزى یانه‌ى ڤالنسیا .سه‌رۆكى یانه‌ى ڤالنسیا مانوێل لۆرنتى چاوه‌روانى دوا قسه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى خیتافى ده‌كات و سه‌رۆكى یانه‌ى خیتافى به‌رامبه‌ر ئه‌میاریزانه‌ مه‌رجى ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت یانه‌ى ڤالنسیا برى 10ملیۆن یۆرۆبداته‌ یانه‌ى خیتافى بۆده‌ست به‌رداربوونى یاریزانى ناوبراو .ئه‌ویش به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى برى 8ملیۆن یۆرۆ بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بتوانن یاریزانى فه‌نزوێلى میكۆ له‌ ڤالنسیا بهێ،ه‌ یانه‌ى خیتافى به‌ شێوه‌ى خواستن هه‌ردوو یانه‌ش له‌گه‌ڵ بریكارى یاریزانه‌كه‌ قسه‌یان كردوه‌ بۆماوه‌ى 4ساڵ یارى بۆیانه‌ى ڤالنسیا بكات به‌برى مووچه‌ى سالانه‌ى 5-1ملیۆن یۆرۆبێت .
Top