رۆبن گه‌راٍیه‌وه‌ مه‌شقه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان

رۆبن گه‌راٍیه‌وه‌ مه‌شقه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان
گولاَن:كارزان كانه‌بى

یاریزانى هێلى ناوه‌راستى هڵبژارده‌ى هۆله‌ند دواى ئه‌وه‌ى پێكانێك له‌ ماسووله‌كانى قاچى تووش هاتبوو گه‌رایه‌وه‌ مشقه‌كانى به‌ كۆمه‌ڵى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى .

دوێنىَ سىَ شه‌مه‌ بۆیه‌كه‌مجار رۆبنى یاریزانى یانه‌ى بایرن میونخ و هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا گه‌رِایه‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانى له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ له‌ ماسولكه‌كانى قاچى تووشى پێكان هاتبوو .له‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كانیشى رۆبن به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت مه‌شقه‌كانى ئه‌نجامد ده‌دات به‌ پىَ پرۆگرامێكى تایبه‌ت له‌ ژێر ده‌ستى پزیشكى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى رۆبن له‌ یارى دۆستانه‌ى به‌رامبه‌ر مه‌جر كه‌ هۆله‌ندا به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوو بوو 10رۆژ پێش مۆندیال تووشى ئه‌م پێكانه‌ بوو .راهێنه‌رى هۆله‌ندى برت ڤان مارڤییك گوتى ئێمه‌ پێویستیمان به‌ گه‌رِانه‌وه‌ى رۆبن هه‌یه‌ به‌ زووترین كات چونكه‌ ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌مانه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووترین كات به‌گه‌رێته‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى گوتیشى له‌گه‌ڵ كارگێرانى پزیشكى ووتو وێژم كردوه‌ بۆگه‌رِانه‌وه‌ى رۆبن به‌ زووترین كات .
Top