رِیال مه‌درید 132 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانى (رِۆنى) و (جیرارد) ته‌رخان كردوه‌

رِیال مه‌درید 132 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانى (رِۆنى) و (جیرارد) ته‌رخان كردوه‌
گولاَن-ساڵح محمد
رِۆژنامه‌ى (دایلی ستار)ـى به‌ریتانى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى برٍِى 132 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخان كردوه‌ به‌مه‌به‌ستى هێنانى هه‌ریه‌ك له‌ (واین رِۆنى) یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى و هه‌روه‌ها یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و یانه‌ى لیڤه‌رپولى ئینگلیزى (ستیڤن جیرارد).

یانه‌ى رِیال مه‌درید برِی 96 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش به‌ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ده‌كات بۆ ده‌ستبه‌ردابون له‌ یاریزان رِۆنى ، و برِی 36 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ى لیڤه‌رپول ده‌كات له‌بری ده‌ستبه‌رداربون له‌ یاریزان جیرارد.
Top