له‌ ئه‌نجامێكى چاوه‌رِوان نه‌كراودا ئیسپانیا دۆرِا

له‌ ئه‌نجامێكى چاوه‌رِوان نه‌كراودا ئیسپانیا دۆرِا
گولاَن-ساڵح محمد
له‌میانه‌ى قۆناغى یه‌كه‌م و له‌ ئه‌نجامێكى چاوه‌رِوان نه‌كراودا ئیسپانیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سویسرا دۆرِا.

له‌ خوله‌كى 52 یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى سویسرا (فێرناندیز) گۆڵى بردنه‌وه‌ى تۆماركرد و توانى گه‌وره‌ترین ئه‌نجامى چاوه‌رِوان نه‌كراو تا ئێستا له‌ جامى جیهانى تۆمار بكا.

ئیسپانیه‌كان هه‌رچه‌نده‌ یه‌كه‌م پاڵێوراون بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ به‌لاَم نه‌یانتوانى به‌رگری سویسرا ببرِن و سێ خاڵى گرنگیان له‌ده‌ستدا.
Top