به‌رازیل به‌زه‌حمه‌ت له‌ كۆریاى باكورى برده‌وه‌

به‌رازیل به‌زه‌حمه‌ت له‌ كۆریاى باكورى برده‌وه‌
گولاَن-ساڵح محمد
هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌زه‌حمه‌ت و به‌ئه‌نجامى دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باكورى برده‌وه‌.

چاوه‌رِوان ده‌كرا یاریه‌كى ئاسان بێت بۆ به‌رازیلیه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باكور گۆڵباران بكه‌ن چونكه‌ كۆریاى باكور ماوه‌ى 44 ساڵه‌ سه‌رنه‌كه‌وتوه‌ بۆ مۆندیال، به‌لاَم هه‌ڵبژارده‌ى كۆریا توانى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات به‌تایبه‌ت هێڵی به‌رگرى كه‌ ده‌رچون لێیان زه‌حمه‌ت بو.

سه‌رئه‌نجام به‌رازیل توانى له‌ خوله‌كه‌كانى 55 و 72 له‌ رِێگه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (مایكۆن) و (ئیلانۆ) دو گۆڵ تۆمار بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ى كۆریا له‌ خوله‌كى 89 له‌رِێگه‌ى یاریزان (جی یون نام) تاكه‌ گۆڵى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆماركرد و یاریه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.
Top