له‌ خولىَ نایابى عێراقى، دهۆك وشورگات یه‌كسان بوون ،زاخۆ تووشى دۆرِان هات

له‌ خولىَ نایابى عێراقى، دهۆك وشورگات یه‌كسان بوون ،زاخۆ تووشى دۆرِان هات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى دهۆك وشورگات یه‌كسان بوون وزاخۆش تووشى دۆرِانێكى له‌ ناكاو بوو .

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خوڵى نایابى یانه‌كانى عێراقى له‌ هه‌فته‌ى 28ى قۆناغى دووه‌م دوێنىَ ئێواره‌ یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى شه‌رگات رووبه‌رووى یانه‌ى شه‌رگات بووه‌ ،له‌م یاریشدا یاریزانانى یانه‌ى دهۆك هه‌ولى زۆریان دا بۆسه‌ركه‌وتنى یارییه‌كه‌ به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانیان بىَ سوو بوو ،له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى شه‌رگات چه‌ند هه‌ولێكى دا بۆتۆماركردنى گۆڵ به‌لاَم گشت هه‌وله‌كانى بىَ سوودبوو یارییه‌كه‌ش به‌بىَ گۆڵ به‌یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه‌ به‌ كۆتا هات .له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ یانه‌ى زاخۆ تووشى دۆرِانێكى گه‌وره‌ هات به‌رامبه‌ر یانه‌ى روومادى له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى روومادى به‌ ئه‌نجامى (4-1)گۆڵ
Top