له‌ خولى نایابى عێراقى، هه‌ولێر دیاله‌ى ماڵوێران كرد

له‌ خولى نایابى عێراقى، هه‌ولێر دیاله‌ى ماڵوێران كرد
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 28ى خولى یانه‌كانى عێراقى یانه‌ى هه‌ولێر یانه‌ى دیاله‌ى به‌ دڵ شكاوى نارده‌وه‌ دیاله‌ .

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراقى له‌ هه‌فته‌ى 28ى قۆناغى دووه‌م ،له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ هانده‌رانى وه‌رزش دۆست هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرمیوندارى یانه‌ى دیاله‌ى كرد.له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان كۆنترۆلى یاریگا بكه‌ن وچه‌ند ین هێرشى له‌سه‌ر یه‌ك ببه‌نه‌ سه‌ر گۆلى تیپى میوان وله‌م گێمه‌شدا یاتنه‌ى هه‌ولێر توانى 4گۆڵ له‌ رێگاى یاریزانان (2گۆل موسلیم مبارك وهه‌لگوردمه‌لامه‌حمه‌د وئیسماعیل بانگۆرا)تۆماریان كرد له‌ خوله‌كه‌كانى (5-6-9-35)ئه‌م گێمه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ به‌ كۆتایى هات .له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ولى زۆرتریان دا بۆتۆماكردنى گۆڵى زیاتر له‌ خوله‌كى 59دیار ره‌حمان توانى گۆڵى پێنجه‌مى یانه‌ى هه‌ولێر تۆماربكات و یارییه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایى هات .له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامى (5-0)گۆڵ .یانه‌ى هه‌ولێریش كۆى خاله‌كانى بۆ64خاڵ به‌رزكردوه‌ له‌ پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت .
Top