فینگه‌ر به‌ نیازه‌ جوكۆل رازى بكات

فینگه‌ر به‌ نیازه‌ جوكۆل رازى بكات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رِاهێنه‌رى فه‌رنسى و یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزى هه‌وله‌كانى خستۆته‌ گرِ بۆرِازى كردنى یاریزان جوكۆل بۆریزى یانه‌كه‌ى .
رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌رسناڵى ئینگلیزى هه‌موو هه‌ولێكى خسۆته‌ گرِ ته‌نیا بۆرازى كردنى یاریزانى یانه‌ى چێلسى وجوكۆڵ بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى داهاتووى خولى ئینگلیزى درێسى یانه‌ى ئه‌رسناڵ بپۆشێت .هه‌رچه‌نده‌ یاریزانى ناوبراو ئێستا له‌ وولاتى باشورى ئه‌فریقایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را له‌ مۆندیال به‌لاَم هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌رسناڵ وئه‌نته‌ر میلاو ئه‌ى سیى میلانى ئیتالى هه‌موو هه‌ولێكیان ئوه‌یه‌ یاریزانى ناوبراو ببه‌نه‌ ریزى یانه‌كه‌یان ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى جوكۆلى ئازاد كرد له‌ رۆیشتنى بۆهه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ خۆى ئاره‌زووى بكات ،فینگه‌ریش گه‌یشتۆه‌ ئه‌وه‌ى كه‌وا هه‌مووورێگه‌یه‌ك به‌كار بهێنىَ بۆرازى كردنى یاریزانى ناوبراو .به‌لاَم تائاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واله‌ یاریزانى ناوبراو دووابریارى خۆى نه‌داوه‌ .
Top