كانه‌ڤارۆ ده‌چێته یانه‌ى ئه‌هلى ئیماراتى
یانه‌ى ئه‌هلى ئیماراتى ئه‌و هه‌واڵه‌ى راستكرده‌وه، كه یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتالیا ده‌بێته یه‌كێك له یاریزانى یانه‌كه‌ى له خولى ئیماراتى .
عه‌بدوللانابوده سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى ئه‌هلى ئیماراتى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا كاناڤارۆ یاریزانى هێلى به‌رگرى یانه‌ى یۆڤانتوس وهه‌ڵبژارده‌ى ئیتالیا بۆماوه‌ى دووساڵ په‌یوه‌ندى به یانه‌ى ئه‌هلى ئیماراتى ده‌كات ،ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌وا یاریزان كمانڤارۆ ناوێكى گه‌وره‌یه له جیهانى تۆپى پىَ له‌گه‌ل چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره یارى كردوه وه‌كو یانه‌ى ریال مه‌درید یۆڤانتوس نازناوى باشترین یاریزانى مۆندیالى 2006ى وه‌رگرته‌وه وسه‌ركرده‌ى هه‌ڵبژادره‌ى ئیتالیا بووه له به‌ده‌ست هێنانى مۆندیالى 2006ئه‌لمانیا،ئێستاش كانه‌ڤارۆ خه‌ریكى یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌تى له مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا وله دواى ته‌واو بوونى یارییه‌كانى مۆندیال ده‌چێته شارى دوبه‌ى ئیماراتى بۆدیارى كردنى چاره‌نوسى خۆى ،پێشتریش له یانه‌كانى ناپۆلى وپارما وئه‌نته‌ر میلان ویۆڤانتوس وریال مه‌دریدیارى كردوه ،رۆژنامه‌ى دیلى مه‌یلى ئینگلیزى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌وا رِاهێنه‌رى یانه‌ى توتنهامى ئینگلیزى هارى ریدناب بۆندى له‌گه‌ل یانه‌ى ئه‌هلى مۆكردوه.