ململانێكانی كلاسیكۆى ئیسپانی له‌وناو هه‌ڵبژارده‌كه‌شیاندا ره‌نگده‌داته‌وه‌

ململانێكانی كلاسیكۆى ئیسپانی له‌وناو هه‌ڵبژارده‌كه‌شیاندا ره‌نگده‌داته‌وه‌
له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان یاریزانانى رِیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌

گولاَن-ساڵح محمد
له‌میانه‌ى مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا گرژى ده‌كه‌وێته‌ نێوان یاریزانانى رِیال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌.

له‌كاتى مه‌شقه‌كاندا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانى به‌رشه‌لۆنه‌ (زاڤی) و (بۆسكێتس) سه‌رقاڵى قایل كردنى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و یانه‌ى رِیال مه‌درید (سێرجیۆ رِامۆس)ـن به‌مه‌به‌ستى هێنانى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌گه‌ر به‌رگریكارى به‌رشه‌لۆنه‌ دانیال ئه‌لڤێس برِواته‌ یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى تورِه‌بونى گۆڵچی كاسیاس و ده‌بێته‌ ناخۆشی له‌ نێوانیاندا بۆیه‌ رِاهێنه‌ر (دیلبۆسكی) ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان و كه‌شه‌كه‌ ئارام ده‌كاته‌وه‌.
Top