ئینگلته‌را دوخاڵى گرنگى له‌ده‌ست دا

ئینگلته‌را دوخاڵى گرنگى له‌ده‌ست دا
هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را له‌یه‌كه‌م یارى مۆندیال به‌سه‌ركردایه‌تى رِاهێنه‌ر (كاپیلۆ) نه‌یتوانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردولا یه‌كسان بون.

یاریه‌كه‌ له‌ ئاستێكى به‌رزدا بو هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ به‌ هێرشكردن ده‌ستیان پێكرد تا ئینگلته‌را له‌ رِێگه‌ى كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (جیرارد) له‌ خوله‌كى 4 گۆڵی پێشكه‌وتنیان تۆماركرد،

پاشان هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا توانیان گۆڵى یه‌كسان بون له‌ رِێگه‌ى یاریزان (دیمبسی) تۆمار بكه‌ن كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را بوه‌ هۆى تۆماركردنى گۆڵه‌كه‌ و یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌م شێوه‌یه‌ مایه‌وه‌ و هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ بونه‌ خاوه‌ندى یه‌ك خاڵ.
Top